زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی شەهادەتی موسعەب خەلەف بەڕێوبەری باڵای بزووتنەوەی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان و بیلال خەلەف ئەندامی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان بە دەستی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە دکتۆر عیماد حوت جێگری سەرۆکی بزووتنەوەکە راگەیاند.
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر گوندی مەیدون لە دەشتی بەقا لە نزیکەی سنووری سووریا-لوبنان موسعەب خەلەف بەڕێوبەری باڵای بزووتنەوەی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان و بیلال خەلەف ئەندامی بزووتنەوەکە شەهید بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بەشداری لە ٥. کۆنفرانسی پلاتفۆرمی قودس لە نێوان پەرلەمانتارەکان لە ئیستانبوول کردبوو پار بەهۆی شەهادەتی موسعەب خەلەف بەڕێوبەری باڵای بزووتنەوەی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان و بیلال خەلەف ئەندامی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان بە دەستی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە دکتۆر عیماد حوت جێگری سەرۆکی بزووتنەوەکە راگەیاند.
عبدالله ئاسلان و محەمەد ئەشین یاریدەدەرانی سەرۆکی گشتیی هودا پار وەک شاندی یاوەر لەگەڵ یاپجیئۆغلو بوون و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە ئەندامان جەماعەتی ئیسلامی و گەلی لوبنان راگەیاند و داوای سەبڕ و ئارامیان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چین پێش لە ئەنجام درانی دەنگدانەوە لە سەر ئەندامبوونی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی کۆتایی هێنان بە دژایەتیکردنی ئەندامیەت کرد.
سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە داخستنی دەروازەکانی رەفەح و کەرەم ئەبو سالم کە لەوێ هاوکارییەکانی مرۆیی دەوگوازرانەوە بۆ ناو غەززە.
جوڵەکەکانی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە لە ژێر پاراستنی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو دەستیبەسەر ئاژەڵ و بەرهەمی جووتیارانی فەلەستینیدا گرت.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، بەردەوامن لە شەڕی توند بە تایبەت لە رەفەح و جیبالیا و بە سارۆخ ئۆتۆمبێڵەکانی داگیرکەران دەکەن ئامانج.